کوردستانی

باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا -
 
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت کە توانیویانە باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیربکەن، زێڕ و مۆبایلیان دزیوە و بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ هاوڵاتییانی سنوورەکە.
 
ئەمڕۆ 28ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاری تەواومان بەدەست گەیشت کە لە سەنتەری قەزای بازیان و شارۆچکەی بەردەقارەمان لە رێککەوتی 15ی شوباتی 2023 و 15ی ئازاری 2023 باندێک هەستاون بە دزیکردن لە دوو ماڵ کە بڕێکی زۆر زێڵ و مۆبایلیان دزیوە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم باندە ببونە هۆی دڵەڕاوکێ و ترس بۆ دانیشتوانی ناوچەکە، پاش تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن هاوڵاتییانەوە، تیمەکانی ئاسایش هەستان بە بەدواداچوون بۆ کەیسەکە و گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا".
 
ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشکردووە "بە پشتبەستن بەسەرچاوەی زانیارییەکان، تیمەکانمان توانییان لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا سەرجەم باندەکە دەستگیربکەن کە پێکهاتبوون لە پێنج تۆمەتبار و راپێچی بەردەم یاسا کران، بەم هۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێی هاوڵاتییانی قەزاکە کۆتاییهات".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە