کوردستانی

ئەمشەو تەمومژ سلێمانی دادەپۆشێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمشەو تەمومژ سلێمانی دادەپۆشێت
مەودا میدیا -
 
شارەزایەکی کەشناسی رەیدەگەیەنێت درەنگانی ئەمشەو بەهۆی لاوازبوونی بارانبارینەکەی ئەم ماوەیەوە بەتەواوی کۆتایی پێدێت و هەر ئەمشەویش تەمومژ دروستدەبێت.
 
ئەمڕۆ 28ی ئازاری 2023 پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی رایگەیاند "بارانبارین لاوازبووە و لە درەنگانی ئەمشەودا کۆتایی پێدێت و هەر ئەمشەویش تەمومژ هەریەکە لە ناوچەکانی پێنجوێن، پارێزگای هەڵەبجە، شارەزوور، سلێمانی، سەنگاو، ئیدارەی راپەڕین دەگرێتەوە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "سبەی چوارشەممە 29ی ئازاری 2023 ئاسمان هەور و خۆرهەتاو دەبێت و لە ناوچەکانی دهۆک، زاخۆ، ئاکڕێ، ئیدارەی ڕاپەڕین، باکووی رۆژهەڵاتی هەولێر، ئامێدی، چۆمان، ئیدارەی سۆران باران بەڕێژەی جیاواز دەبارێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan