کوردستانی

کەشوهەوا زیان بە بەرهەمی جوتیاران دەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوا زیان بە بەرهەمی جوتیاران دەگەیەنێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەپێی پێشبینییەکان بێت لە چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین و سەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، جوتیارێکیش دەڵێت "ئەو گۆڕانکارییەی کەشوهەوا زیان بە بەرهەمەکانمان دەگەیەنێت".

محەمەد عەبدوڵڵا، جوتیار لە قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو گۆڕانکارییەی کەشوهەوا کە باسی لێوەدەکرێت کە گوایە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین  ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە زیان بە بەرهەمەکانمان دەگەیەنێت".

ئەو جوتیارە ئاماژەی بەوەشکرد "نەک زیان بە جوتیارانی سنووری قەزای بەردەڕەش، بەڵکو زیان بە سەرجەم جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەگات".

ئەوەشی خستەڕوو "بەرهەمەکانی زۆربەی جوتیارانی سنووری ئێمە زیاتر لە گەنم و پەتاتە پێکهاتوون، بۆیە ئەو سەرمایە زیانیان پێدەگەیەنێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن