گێتی

دادگای پاریس: هەرێمی کوردستان مافی عەمبارکردن و بەکارهێنانی بۆری نەوتی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای پاریس:  هەرێمی کوردستان مافی عەمبارکردن و بەکارهێنانی بۆری نەوتی هەیە
مەودا میدیا-

دادگای ناوبژیوانی پاریس رایدەگەیەنێت هەرێمی کوردستان مافی عەمبارکردن و بەکارهێنانی بۆری نەوتی هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات  تورکیا تەنها ئەو بەشەی رێککەوتنەکەی پێشێلکردووە کە بە تانکەر نەوتی بۆ بەندەری جەیهان گواستووەتەوە.

رۆژنامەی میدڵ ئێست ئای بەریتانی بڵاویکردەوە بەپێی بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس بێت، هەرێمی کوردستان مافی عەمبارکردن و بەکارهێنانی بۆری نەوتی هەیە بۆ بەندەری جەیهان، چونکە دادگا تەنها هەناردەکردنی نەوتی بە تانکەر بۆ تورکیا بە پێشێلکاری داناوە بەهۆی ئەوەی لە چوارچێوەی رێککەوتنی عیراق و تورکیادا نییە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، تورکیا هەرێمی کوردستان بە بەشێک لە عیراق دەزانێت، بۆیە بۆ گواستنەوەی نەوتەکە بەپێی رێککەوتنی عێراق کاریکردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تورکیا تەنها ئەو بەشەی رێککەوتنەکەی پێشێلکردووە کە بە تانکەر نەوتی بۆ بەندەری جەیهان گواستووەتەوە لەژێر رێنمایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە بەپێی هەمواری رێککەوتنی بۆریی نەوتی عیراق و تورکیا لە ساڵی 2010، روونە کە تەنها وەزارەتی نەوتی عیراق و کۆمپانیای سۆمۆ دەسەڵاتی یاساییان هەیە بۆ ئەوەی بڕیار بۆ بارکردنی نەوت دەربکەن. 

لە رێگەی ئەم پێشێلکارییەوە دادگا هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کرد کە ئایا تورکیا پارەی گواستنەوەی بۆ عیراق زیاد لە پێویست وەرگرتووە و ئایا داشکاندنی ناڕەوای لەسەر نرخی نەوت وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا دادگا بڕیاریدا 50% ئەو داهاتەی بەهۆی داشکاندنی نرخی نەوتەوە دەبێت لە ئەستۆی حکومەتی عیراق بێت، بەو پێیەی حکومەتی هەرێم وەک ئۆرگانێکی حکومەتی عیراق لەڕێگەی فرۆشتنەوە قازانجی کردووە و بۆ خەرجی دەوڵەت بەکاری هێناون.

لە چوار رۆژی رابردوودا دادگای پاریس هەناردکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی راگرت بۆ تورکیا لەسەر سکاڵایەکی حکومەتی عیراق، ئەمڕۆش كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی ئاشکرایکرد لە ئەمڕۆوە بە ناچاری بیرە نەوتەکان دادەخەن، چونکە توانای کۆگاکردنیان سنووردارە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان