کوردستانی

"بۆ ئەمساڵی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا زیاتر لە شەش هەزار کورسی تەرخانکراوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"بۆ ئەمساڵی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا زیاتر لە شەش هەزار کورسی تەرخانکراوە"
مەودا میدیا-

 وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە لە زانکۆکانی کوردستان دەرگای پێشکەشکردن بە رووی خوازیاراندا دەکرێتەوە بۆ خوێندنی باڵا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئاداری 2023 د، ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە رۆژی یەکشەممە 2ی نیسانی 2023 لە زانکۆکانی کوردستان دەرگای پێشکەشکردن بە رووی خوازیاراندا دەکرێتەوە بۆ خوێندنی باڵا".

ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆسەی پێشکەشکردن بەسەر سێ بازنەی سەرەکی دابەشکراوە، یەکەم بازنە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی باڵایە، بازنەی دووەم بۆ وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بازنەی سێیەمیش پارالێڵە کە بۆ سەرجەم هاوڵاتییانە".

لەبارەی ئەو بڕە پارەی لە پێشکەشکاران وەردەگیرێت وەزیری خوێندنی باڵا وتی "ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات بڕە پارەیەک دەدات، ئەگەر ئەو کەسە وەرنەگیرێت ئەوا پارەکەی بۆ ناگەڕێتەوە".

وتیشی "بۆ ئەمساڵی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە شەش هەزار کورسی تەرخانکراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە