کوردستانی

یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە
مەودا میدیا -
 
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت کە یەکێتی و پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاردانەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئازاری 2023 زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیای یەکێتی راگەیاند "لە داهاتوویەکی نزیکدا وابڕیارە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردن و سەۆکی فراکسیۆنەکان".
 
باسی لەوەشکرد "کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە تاوتوێکردنی ئەو مادانەی بۆچوونی جیاوازی لەسەرە و هەروەها باسکردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن".
 
ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی پێشوودا دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی دوو جار کۆبوونەوە و لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن ھاوڕابوون.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب