کوردستانی
کارەبای ئەم شوێنانە بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەبڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بۆ ماوەی پێنج رۆژ هەردوو فیدەری 72 و 74 لە کاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە بۆ 5:00ی ئێوارە کارەبایان دەکوژێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بۆ ماوەی پێنج رۆژ هەردوو فیدەری 72 و 74 لە کاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە بۆ 5:00ی ئێوارە کارەبایان دەکوژێتەوە.
ئەندازیار دڵزار عەبدولڕەحمان سەعید، لێپرسراوی بەشی هێڵەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی دەستپێکردنی پرۆژەی راکێشانی هێڵێکی 33 کەی ڤی لە نێوان وێستگەی تاڤگە و وێستگەی بەردەکە، لە سبەینێوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ هەردوو فیدەری 72 و 74 رۆژانە لە 7:00ی بەیانی تا 5:00ی ئێوارە کارەبایان نابێت".
روونیشیکردووەتەوە "بەهۆی پێویستیی پرۆژەکە هێڵی 11 کی ڤی لە فیدەرەکانی (365، 74، 73، 72) بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە بەرواری 29ی ئاداری 2023ەوە تا 2ی نیسانی 2023 رۆژانە کارەبایان دەکوژێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "پرۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیای هێرۆوە جێبەجێدەکرێت و سوودێکی زۆریشی بۆ سنوورەکە هەیە".
س.ر
س.ر
بیروڕا



