کوردستانی

بەفر دەبارێت و کەشوهەوا سارد دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەفر دەبارێت و کەشوهەوا سارد دەبێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئادار و سبەینێ هەینی 31ی ئاداری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت، لەگەل بارینی کەمێک باران  لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی، لە هەندێک ناوچە بە تایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە، لەدرەنگانی شەو کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە، پلەكانی گەرما لەنێوان 10 بۆ 24 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ باران بارینی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان  هەندێک کات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت، رێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک زیاتر دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و شاخە بەرزەکان، پلەكانی گەرما لەنێوان 11 بۆ 21 پلە دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب