کوردستانی

نرخی دەرمان لە هەرێمی کوردستان کەمکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی دەرمان لە هەرێمی کوردستان کەمکرایەوە
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆسەی چاکسازیی دەرمان بەردەوامە، ئاماژە بەوەشدەکات نرخی دەرمانیان داشکاندووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئاداری 2023 د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمپانیا و کۆگاکانی دەرمان لە کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "ئێستا وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگیی ئاسایشی گشتی و داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان، بەدواداچوون بۆ دەرمانی ساختە و نەشیاو دەكات، هەروەها جۆری دەرمانی گونجاویش ستیکەری کوالێتیی کۆنترۆڵی لێ دراوە، تا خەڵكی بزانن نرخەکەی چەندە و چۆنیش بەکاردێت".

وەزیری تەندروستی وتی "بەدواداچوون بۆ جۆریەتیی دەرمان کراوە و لە دوایین هەنگاویشدا نرخی سەرجەم جۆرەکانی دەرمانمان داشکاند".

وتیشی "پرۆسەی چاکسازیی دەرمان بەردەوامە و لە ماوەی رابردوودا هەر دەرمانێک نەگونجاو بووبێ، دەستی بەسەردا گیراوە، جگە لەوەش هێنانی دەرمان بە رێگەی نایاسایی تا کەمترین ئاست کەمبووەتەوە".

روونیشیکردەوە "جگە لە خاڵە سنووری و فڕۆکەخانەکان کە بە‌ پسووڵەی وەزارەتی دارایی گومرگ لەسەر دەرمان دانراوە، هەر لایەنێک و لە هەر شوێنێک پارە لە بازرگانانی دەرمان وەربگیرێت کارێکی نایاساییە و رووبەڕووی یاسا دەبنەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب