کوردستانی

بە تۆمەتی دزیکردن دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزیکردن دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگه‌ی‌  ڕاپه‌ڕین دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ جۆراوجۆریان له‌ كۆمپانیایه‌ك دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای تۆماركردنی‌ سكاڵای یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەكه‌وە كە چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ جۆراوجۆری‌ له‌ كۆمپانیاكه‌ی‌‌ لێدزرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ راپه‌ڕین دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ جۆراوجۆردا كه‌ تۆمەتباران دزیبوویان، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (م، أ، ع) له‌دایكبووی‌ 2002، (س، د، س) له‌دایكبووی‌ 2005 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون‌ و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب