کوردستانی

دواین زانیاری سەبارەت بە دۆسیەکەی سێوان قادر و منداڵەکانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین زانیاری سەبارەت بە دۆسیەکەی سێوان قادر و منداڵەکانی
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یازدەیەمین دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەیی سێوان قادر و منداڵەکانی لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو پارێزەرەکەشی رایدەگەیەنێت دانیشتنی داهاتوو لەدوای کۆتایی هاتنی پشووەکان ئەنجام دەدرێت.

بنار عادل، پارێزەری دۆسیەیی سێوان قادر و منداڵەکانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یازدەیەمین دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەیی سێوان قادر و منداڵەکانی لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا وتەی حەوت کەس وەرگیرا کە چوار خوشک و دووبرای تۆمەتبارەکە بوون و کەسێکی دیکەش وتەی دا کە دراوسێی کۆنی ماڵی سێوان بووە، کە باس لەوە کرابوو لە ماڵە کۆنەکەیان ئاگر کرابوەوە، بەڵام ئەو کەسە وتی شتی وا رووینەداوە".

سەبارەت بە دانیشتنی داهاتوو پارێزەرەکەی سێوان وتی "دانیشتنی دادگا دواخرا بۆ دوای کۆتایی هاتنی پشووەکان".
Qaiwan
Qaiwan