کوردستانی

قەرزێکی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان ئاشکرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرزێکی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان ئاشکرابوو
مەودا میدیا -
 
ئاژانسی رۆیتەرز رایدەگەیەنێت دەبێت شەش ملیار دۆلار لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بدرێتە چەند کۆمپانیایەک بەوهۆیەی پێشتر ئەو بڕە پارەیەی لەو کۆمپانیایانە وەرگەرتووە.
 
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی رۆیتەرزدا هاتووە "پێشوەختە هەرێمی کوردستان بڕی شەش ملیار دۆلاری لە ژمارەیەک کۆمپانیای نەوتی وەرگرتووە کە لە بەرانبەردا نەوتی خاویان پێدەدات، بەڵام لەئێستادا هەناردەی نەوت وەستاوە و لەبەرانبەر ئەو بڕە پارەیەش دەبێت حکومەتی هەرێم نەوت بداتە کۆمپانیاکان".
 
رۆیتەرز ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، هەرێم ناتوانێت ئەو بڕە نەوتە لەبری قەرز بداتەوە کۆمپانیاکان، بەم هۆیەشەوە لە ئێستادا پلانی جێگرەوە بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە دانەنراوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب