کوردستانی

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت؟
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
شارەزایەکی بواری هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن نابێت کەمتر لە شەش مانگی لەبەر دەستدابێت بۆ دەستپێکردن بە رێکارەکان و رێکستنەوەی کارەکانیان، لەئێستادا نزیکەی هەشت مانگ لەبەردەستدایە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئازاری 2023 دڵشاد نامیق، شارەزای بواری هەڵبژاردن بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆمەڵێک رێگری هەیە لەبەردەم کۆمیسیۆندا، بەهۆی کارانەبوونی کۆمیسیۆنەوە دەبێت دووبارە کاراکردنەوەی بۆبکرێت، گەر یاسای هەڵبژاردن گۆڕانکاریی تێدابکرێت دەبێت کۆمیسیۆن رێککارەکانی رێکبکرێتەوە لەگەڵ یاساکە و بگونجێندرێت".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو ئیجرائاتانەی کە پێویستە کاری تێدابکرێت، یەکەم شت پەرلەمانە، دواتر متمانەدان بە ئەنجومەنی کۆمیسیارانی نوێ و دواتر رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانە لەسەر پرۆژە یاسایەکی هاوبەش لە پەرلەمان".
 
ئەو شارەزایەی بواری هەڵبژاردن وتیشی "کاتێکی باشمان لەبەردەستە بۆ هەڵبژاردن، ئەو کارانەی کە ماون پێویستە بەپەلە کاری تێدابکرێت بۆ ئەوەی کاتی پێویست بمێنێتەوە بۆ ئامادەکارییەکانی دواتر بۆ هەڵبژاردن"
 
 باسی لەوەشکرد "ئەنجومەنی کۆمیسیارانی ئێستا ئەنجومەنێکی کاربەڕێکەرە هەتاوەکو ئەنجومەنێکی نوێ لە رۆژی 5ی نیسان هەڵدەبژێردرێتەوە، ئەو ئەندامانەشی پێشتر لەو کۆمیسیۆنە بوون ئەتوانن خۆیان هەڵبژێرنەوە و متمانە وەربگرنەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب