کوردستانی

وەزارەتی کارەبا، بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوتەوە، کارەبا کەمدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا، بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوتەوە، کارەبا کەمدەکات
مەودا میدیا -
 
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت بەهۆی بڕیارەکەی دادگای پاریس و راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەریەکە لە کێڵگەکانی گەرمیان و خورماڵە، 330 مێگاوات کارەبا کەمی کرد.
 
ئەمرۆ 31ی ئازاری 2023 ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند "بەهۆی بڕیارەکەی دادگای پاریسەوە، بەرهەمهێنانی نەوت راگیراوە لە چەند کێڵگەیەکی هەرێمی کوردستان، ئەوەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا".
 
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا لە وێستگەی کارەبای گەرمیان کە بە غازی کێڵگەی نەوتی حەسیرە کارەبا بەرهەم دەهێنێت، 80 مێگاوات کارەبای کەمکردووە، وێستگەی خورماڵەش لە هەولێر نزیکەی 250 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە، ئەمەش دەکاتە نزیکەی 330 وات لە کارەبای نیشتمانی".
 
باسی نەوەشکردووە "وەزارەتەکەمان لە هەوڵدایە پشت ببەستێت بە کارەبای هایدرۆپاوەری هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و وێستگەی غازی سلێمانی و هەولێر، تاوەکو بتوانێت قەرەبووی ئەو کەمبوونەوەیە بکاتەوە".
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب