کوردستانی
کەمپینێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمپینێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیەنرێت و بڕیارە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
ملکۆ بازیانی، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک پارتی سەوزی کوردستان بە هاوکاری گروپی حەبیبەی خێرخوازی هەڵستاوێن بە راگەیاندنی کەمپینێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشکرد "داوا لە سەرمایەدارەکان و خێرخوازان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بێن بەدەم ئەو بانگەوازەوە بۆ دابینکردنی ئەو پێداویستییانەی کە پەیوەستن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوانیش، دەستکێش و دەمامک و مادەی پاکژکەرەوە دەگرنەوە".
سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان وتی "کەمپینەکە ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پێداویستییەکان لەرێگەی تیمەکانمانەوە دابەشی دەکەین".