کوردستانی

سەندیکای پزیشکان ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد تایبەت بە پزیشکانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەندیکای پزیشکان ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد تایبەت بە پزیشکانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان لە راگەیاندراوێکدا ژمارەیەک بڕیاری تایبەت بە کاری پزیشکی دەرکرد وەک رێنماییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بڕیارەکانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان بریتین لە:

1-پزیشكان سه‌رپشكن له‌ به‌رده‌وامی كاركردن له‌ نۆڕینگه‌كان به‌ مه‌رجێك ژماره‌ی نه‌خۆش له‌ رۆژێكدا به‌ شێوه‌یه‌ك بێت، كه‌ به‌ پێی كاتی سه‌ردانیكردن بۆیان دیاری بكرێت، تا قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن كه‌م بكرێته‌وه‌.

2-نۆڕینگه‌كانی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری داده‌خرێن، تا 26ی ئازای 2020 به‌ پێی ره‌چاوكردنی بارودۆخ له‌ ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ پزیشكانی لقه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری قورگ و لووت و گوێ و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی.. هتد. نابێت هیچ جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری ئه‌نجام بده‌ن له‌ سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان.

3-پزیشكانی پێست ده‌توانن نه‌خۆش بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی پێست ببینن، به‌ڵام هیچ جۆره‌ كارێكی جوانكاری نابێت ئه‌نجام بدرێت.

4-سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری به‌ سه‌نته‌ره‌كانی ناو نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كانیشه‌وه‌ تا 26ی ئادار داده‌خرێن.

5-هۆڵه‌كانی چاوه‌ڕوانی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كان نابێت له‌ یه‌ك كاتدا له‌ 8 نه‌خۆش زیاتر له‌ چاوه‌ڕوانیدا بن، هۆڵی چاوه‌ڕوانی نۆڕینگه‌ی سه‌ربه‌خۆ نابێت زیاتر له‌ 3 نه‌خۆش له‌ هه‌مانكاتدا له‌ چاوه‌ڕوانیدا بن.

6-ئه‌نجومه‌نی لقه‌كان ده‌سه‌ڵاتی بڕیاری تایبه‌ت به‌ كاركردنی نۆڕینگه‌، كۆمه‌ڵگه‌، سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كانیان هه‌یه‌ به‌ پێی بارودۆخی شاره‌كانیان، كه‌ تا 26ی ئادار هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی نه‌خوازراو روویدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان