کوردستانی
لە دوو رۆژی داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا لە 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست دەکرێتەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆش دەدرێتە کورد.
ئەمڕۆ 1ی نیسانی 2023 میدیا عیراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عیراقەوە رایانگەیاند "حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ هەینی لە کۆبوونەوەیەکدا، لەسەر شێوازێکی نوێی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رێککەوتن".
لە رێککەوتنەکەدا هاتووە "لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای سۆمۆدا ژوورێکی هاوبەش پێکدەهێندرێت کە ئەرکی ژوورەکە بریتی دەبێت لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆش دەدرێتە کورد".
ئەوەشیان خستەڕوو "ئەمشەو یان سبەی نووسراوی رێککەوتن و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەلایەن هەردوولاوە واژۆدەکرێت، راستەوخۆش دوای واژۆکردنەکە ئاراستەی بەرپرسانی باڵای وڵاتی تورکیا دەکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و فرۆشتنەوەی".
میدیا عیراقییەکان باسیان لەوەشکردووە "هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە گەر لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنەکە واژۆبکرێت و تورکیا رەزامەندی بدات لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



