کوردستانی
حکومەتی هەرێم هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارینەوە هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە و خۆیان بپارێزن.
ئەمڕۆ 1ی نیسانی 2023 فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "هاوڵاتییانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارینەوە بۆ هەرێمی کوردستان، پێویستە بە تەواوی خۆیان بپارێزن و رەچاوی رێنماییە تەندروستییەکان بکەن".
ئەوەشی خستووەتە ڕوو "هاوڵاتییان پێویستە لەماڵ نەچنە دەرەوە گەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت و هەرکاتێکیش چوونە دەرەوە ماسک بەکاربهێنن".
فەرمانگەى میدیا و زانیارى چەند خاڵێکی وەک خۆپارێزی بڵاوکردووەتەوە:
-چاویلکە یان قەترەی چاو بەکاربهێنە.
-چاوەکانت بشۆ، بە پەنجە و دەست مەیخورێنە.
-خواردنەوەی ئاو و شلەمەکانییەکان زیاتر بکە.
-دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەت دابخە.
-لە کاتی شوفێریدا جامەکانت دامەگرە و هەواگۆرکێ بەکارمەهێنە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



