کوردستانی

مووچە بۆ نزیکەی 500 کەس دەبڕێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچە بۆ نزیکەی 500 کەس دەبڕێتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی ئۆتیزمدا ئاشکرایکرد ئەمساڵ ناوی نزیکەی 500 منداڵی ئۆتیزمان تۆمارکردووە لەگەڵ هاتنەوەی ناوەکانیان مووچەیان پێدەدرێت.

هیوا رەحمان، بریکاری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ تۆماری کەمئەندامان دەستیپێکردووەتەوە، هەتا ئێستا ئێمە لە سلێمانی نزیکەی 500 منداڵی ئۆتیزمان تۆمارکردووە کە ناوەکانیان چووەتە وەزارەتی دارایی هەرێم و لەگەڵ گەڕانەوەی ناوەکانیان مووچەیان بۆ دەبڕێتەوە".

بەپێی ئامارێک بێت کە لە ساڵی 2013 بڵاوکراوەتەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی 24 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە کە زیاتر لە 63 کەسیان ئۆتیزمن، لەدوای ئەو ساڵەوە هیچ ئامارێکی نوێ تۆمارنەکراوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب