کوردستانی
نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دیاری‌کرا و بەرنامەی کارپێکردنی گۆڕا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نرخی كاره‌بای موەلیده هلییەکان بۆ مانگی سێ 2023 دیاریکراو و بەرنامەى کارپێکردنى موەلیدەکانیش بۆ مانگی رەمەزان گۆڕانکاری بەسەردا هات.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "به‌پێی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتییان له مانگی ئاداردا له‌نێوان (158) بۆ (180) سه‌عاتدا بووه، نرخی هه‌ر سه‌عاتێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر به 49 دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی ئازار له‌نێوان حه‌وت هه‌زار و 750 دینار بۆ هه‌شت هه‌زار و 750 دینار ده‌بێت، هاوکات نرخی کیلۆوات هاوەری موەلیدەی ستییەکانیش بە (368) دینار بووە، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان له کاتژمێر (01:00)ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ کاتژمێر (05:00) به‌ره‌به‌یان و دواتر له کاتژمێر (07:00) بۆ کاتژمێر (8:30) به‌یانی موه‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابینده‌كه‌ن، ته‌نها له رۆژانی هه‌ینی و پشووە فەرمییەکان نه‌بێت كه له کاتژمێر (12)ـی پێشنیوه‌ڕۆوه كاره‌با ده‌ده‌ن به هاوڵاتییان".
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به هاوڵاتییان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچییه و خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
س،ر