کوردستانی

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی شاری سلێمانی روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی شاری سلێمانی روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆ شاری سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لە نزیک پrۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی, لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی رووداوی تەقەکردن لە نێوان چەند کەسێک روودەدات لە ئەنجامدا ( دوو ) کەس بریندار دەبن و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەگەنە شوێنی ڕوداوەکەو هەردوو لایەنی تەقەکەر دەستگیردەکرێن و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە".


‎ئاماژە بەوەکراوە "لێرەوە بۆ هەموو هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکەینەوە کە هیچ کەسێک لە سەروو یاساوە نییە و هەر کەسێک ببێتە هۆکاری تێکدانی ئارامی و ئاسایش دەستگیردەکرێن و ڕوبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب