کوردستانی

پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە
مەودا میدیا٠

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای پاریس و  راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تورکیاوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس و راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تورکیاوە، لەپێناو داهاتووی میللەتەکەمان و رێگریکردن لە دروستبوونی گرفت و قەیرانی گەورە، کاتی ئەوەیە بڕیارە دروستەکە بدرێت. ‎کۆمپانیای سۆمۆ نەوتی هەرێمی کوردستان بفرۆشێت و کۆی داهاتی نەوت لە سەرتاسەری عیراق بچێتە یەک خەزێنەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە و داهاتی عیراق دیاری بکرێت و مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینانی هەرێم گەرەنتی بکرێت. ‎سیستمی بەنزین، نەوت و گازوایلی هەرێمی کوردستان ببەسترێتەوە بە عیراق و بەهەمان نرخ بدرێتەوە بە هاوڵاتیان. نوێنەری هەرێمی کوردستان لە کۆمپانیای سۆمۆ و کۆی سیستەمی نەوت و غازی عیراق هەبێت و بەشێکبن لە بەڕێوەبردن و بڕیاردان".

‏‎ئەوەشی خستەڕوو "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ساڵانێكە هەوڵ بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان دەدات. بیركردنەوەی دروست، هەماهەنگی و كاری پێكەوەییە نەك دووركەوتنەوە و قووڵكردنەوەی كێشەكان". 

وتیشی "ناکۆکییە ناوخۆییەکان و تاکڕەوی، قەوارەکەمان لاواز دەکات و هەرێمەکەمان دەخاتە مەترسییەوە نەک کاری هاوبەش و داواکردنی مافەکانمان لە بەغدا. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رووبارێك خوێنی لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی كوردستان رشتووە و هیچ هێز و لایەنێك لە خۆمان بە دڵسۆزتر نازانین بۆ كوردستان و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی. هەر بۆیە هەنگاوی لۆژیكی و بەرپرسیارانە، رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا و دەستەبەركردنی مافەكانمانە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب