کوردستانی

پەیامێکی گرنگ لە وەزارەتی نەوتی عیراقەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێکی گرنگ لە وەزارەتی نەوتی عیراقەوە
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت کە حکومەتی فیدراڵ سوورە لەسەر پەلەکردن لە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی نیسانی 2023 وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند "کارکردن بۆ نزیککردنەوەی دیدگاکانمان بۆ خزمەتی بەرژەوەندی گشتی دەستیپێکردووە و حکومەتی فیدراڵ بەپەلەیە و سوورە لەسەر دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی بەندەری جیهانیی تورکیاوە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "رێککارە پێویستەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەنجامدراون و لەسەر وردەکارییە تەکنیکییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەمان کردووە".
 
وەزارەتی نەوتی عیراق باسی لەوەشکردووە "پێشبینی دەکەین بگەینە رێککەوتنێکی هاوبەش و بەم زوانە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە، لەگەڵ حکومەتی هەرێم لێکتێگەیشتنی باشمان هەیە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب