کوردستانی

حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک هەلی کاری راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک هەلی کاری راگەیاند
مەودا میدیا -
 
دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی خولێکی تایبەتەوە، کۆمەڵێک هەلی کار رادەگەیەنێت بۆ رێبەری گەشتیاری.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی نیسانی 2023 دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دەستەکەمان بە پشت بەستن بە رێنمایی و رێبەری گەشتیاریی ژمارە 3ی ساڵی 2022 هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێکی تایبەت بۆ پێگەیاندنی رێبەری گەشتیاریی بەشێوەی ئەکادیمی، ئەم کارەش بە ئامانجی رەخساندنی دەرفەتی کارە بۆ دەرچووانی بەشەکانی گەشتوگوزار".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە رێگەی پێناسی تایبەتی دەستەی گەشتوگوزارەوە، دوای تەواوبوونی خولەکە رێبەرانی گەشتیاری بە شێوەیەکی فەرمی دەناسێندرێن و لە بنکە و کۆمپانیا گەشتیارییەکاندا دەخرێنە سەر کار".
 
باسی لەوەشکردووە " ئەم فۆڕمە بۆ دەرچووانی بەشەکانی گەشتوگوزار لە ئامادەیی و پەیمانگا و کۆلێژە گەشتیارییەکانە و ئەو کەسانەی خوازیاری بواری رێبەری گەشتیارین لە هەرێمی کوردستان دەتوانن لە رێگەی ئەو فۆڕمەی خوارەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن".

لینکی پڕکردنەوەی فۆڕم:

https://docs.google.com/forms/d/1iGa3fTWi525ccdUNYF-jV9KDQbtrj0ru4w6dRp_4MHc/viewform?edit_requested=true&fbclid=IwAR0lHTF3m3wae2df56GldJ-svkr64i-ByT9FyZpEpYF-KF8rwgCTUBelktU
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب