کوردستانی

وادەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دیاریکرا
مەودا میدیا -
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا لە دوو رۆژی داهاتوودا رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسی نەوت و غازەوە رادەگەیەندرێت.
 
سبەی 3ی نیسانی 2023 شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات، بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو شاندە باس لە لایەنی تەکنیکی سەبارەت بە میکانیزمی رێککەوتنی کۆتایی نێوان هەرێم و بەغدا دەکەن لە بارەی پرسەکانی هەناردەکردنی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانەوە".
 
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی شەممەی رابردوو 25ی ئازاری 2023 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە جەختی کردەوە، حکومەتی هەرێم دەستبەرداری مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان نابێت، گفتوگۆکان و دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بەردەوامبووە، دواجار لەسەر پرسی نەوت و گاز هەردوولا گیشتنە رێککەوتنی سەرەتایی".
 
هەر لە هەمان رۆژدا 25ی ئازاری 2023 رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی و ئابووری رایگەیاند "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ماوەی چەند کاتژمێرێک بە ئۆنڵاین لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فەڕەنساوە گفتوگۆیان کردووە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب