کوردستانی

یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان: شار ئارامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان: شار ئارامە
مەودا میدیا -
 
یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان رایدەگەیەنێت هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆوە نەداوە و شار ئارامە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی نیسانی 2023 لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان رایگەیاند "لەکاتێکدا ئێمە سەرقاڵی نووسینی راگەیەندراوێکی ناڕەزایین سەبارەت بەو رووداوەی ئەمڕۆی شاری دایک، چەند کەسێکی نابەرپر و هەلپەرست و میدیای بێ مۆراڵ و بێ پرس، دێن و بە ناوی ئێمەوە راگەیەندراو بڵاودەکەنەوە، خەشم و قینی خۆیان دەرهەقی ئەم شارە و ئارامییەکەی هەڵدەرێژن و راگەیەندراو تەخشان دەکەن، لەم مانگە پیرۆزەدا،میدیای پێ جۆش دەدەن و دەروونی هاوڵاتییانی ئەم شارە لە ترس و دڵەراوکێدا دەهێڵنەوە ".
 
باسی لەوەشکردووە "وەک یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان لقی سلێمانی، سەلەبەری ئەو راگەیەندراوەی لە بەشێک لە میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە رەتدەکەینەوە و شاریش ئارامە و ئەوانەیشی فوو لە ئاگری ناکۆکی و ناهەمواری دەکەن، دڵیان بەوە خۆشە بە رووداوێک شار سەر و ژێر بکەن، خەیاڵییان خاوە ".
 
لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەم شارەدا یاسا و دادگا بوونی هەیە و رێکاری پێویستیش دەستبەجێ گیراوەتەبەر".
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب