کوردستانی

یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە رۆژی چوارشەممە هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆببنەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکەن لەبارەی هەڵبژاردنەوە.

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە رۆژی چوارشەممە 5ی نیسانی 2023 یەکێتی و پارتی لە هەولێر کۆببنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەکە تایبەتە بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن کە پێشتریش گفتوگۆیان لەسەر کراوە و لەسەر ئەو پرسانە لێکتگەیشتنی باش هەیە لەنێوان هەردوولادا".

لەماوەی رابردوودا یەکێتی و پارتی چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وتیشی "کۆبوونەوەکان بەردەوامی دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب