کوردستانی

پەیامێک لە پێکهاتەکانی کوردستانەوە: کورسییەکانمان لە پەرلەمان زیادبکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێک لە پێکهاتەکانی کوردستانەوە: کورسییەکانمان لە پەرلەمان زیادبکەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پێکهاتە ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان داوای زیادکردنی کورسییە کۆتاکانی پەرلەمان دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ سەردانی لایەنەکانیان کرد.

رەجەب کاکەیی، چالاکوانی مەدەنی و ئەندام لە تۆڕی کەمایەتییەکانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "داواکاریی ئێمە لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئەوەیە ئەو کۆتایەی لە کوردستان دانراوە بۆ پێکهاتەکان نەتەوەیین، دەمانەوێت کۆتاکان بۆ پێکهاتە ئایینییەکانی کوردستان زیادبکرێت کە لە کاکەیی و ئێزدی و زەردەشتی و فەیلی، هەروەها پێداچوونەوە بە میکانیزمی دەنگداندا بکرێت باشترە".

ناوبراو وتی "ئەمڕۆ دووشەممە 3ی نیسانی 2023 نوێنەرانی ئایینەکان سەردانی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ-مان کرد و داواکارییەکانی خۆمان پێگەیاندن و هیواخوازین جێبەجێی بکەن".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2023ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە، پەرلەمانی کوردستانیش دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە و لیژنەیەکی پێنج کەسی پێکهێنراوە و نوێنەری فراکسیۆنەکانی تێدایە.

داواکاری پێکهاتەکانیش بریتین لە:

1- مانەوەی كورسی كۆتایی پێكهاتەی توركمان و سریان و كلد و ئاشوری و ئەرمەن وەكو خۆی بەبێ دەستكاریكردن.

2- زیادکردنی كورسی كۆتا لە 11 بۆ 15 کورسی بۆ پێکهاتە کەمیینەکانی هەرێمی کوردستان بە واتای پاڵپشت بە ژمارەی دانیشتووانیان و شوێنی جوگرافی 4 کورسی بۆ ئیزدی و كاكەیی و زەردەشتی و كوردی فەیلی زیادبکرێت.

3- پێداچوونەوەی میكانیزمی دەنگدان بۆ پاڵێوراوی كەمینەكان و دانانی ناوەندیی تایبەت بە هەلبژاردن و خانەی تایبەت بە دەنگدەرانی كەمینەكان لە لیستی دەنگدان بە راوێژ ئەنجام بدرێت لەگەڵ تەواوی نوێنەرانی كەمینەكان. 

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب