کوردستانی

ماوەی 13 رۆژە بێسەروشوێنە؛ گەڕان بە شوێن تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دەربەندیخان بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی 13 رۆژە بێسەروشوێنە؛ گەڕان بە شوێن تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دەربەندیخان بەردەوامە
مەودا میدیا- سۆزیار سۆران

نزیکەی 13 رۆژ بەسەر خنکانی گەنجێک لە دەریاچەی دەربەندیخان تێدەپەڕێت و بەڕێوەبەی بەرگریی شارستانیی دەربەندیخانیش دەڵێت "تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە".

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی نیسانی 2023 کەیوان ئەحمەد، بەڕێوبەری بەرگریی شارستانی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "گەڕانی تیمەکانی بە شوێن سامان عەبدوڵڵا ئەو گەنجەی رۆژی 22ی ئاداری 2023 لە دەریاچەی دەربەندیخان خنکا بەردەوامە، تاوەکو ئێستا نەتواندراوە تەرمی گەنجەکە بدۆزرێتەوە".

راشیگەیاند "ئەگەر لە ئایندەیەکی نزیکدا تەرمی ئەو گەنجە نەدۆزرێتەوە ناچاردەبین چاوەڕوانی سەرئاوکەوتنی تەرمەکە بکەین،  بەڵام ئێمە هەر لە گەڕان بەردەوام دەبین تاوەکو تەرمەکە دەدۆزرێتەوە".

بەرەبەیانی رۆژی 22ی ئاداری 2023 سامان عەبدوڵڵا لەگەڵ هاوڕێکانی دەچێتە راوەماسی، بەڵام بەلەمەکەیان لە دەریاچەی دەربەندیخان نوقم دەبێت و لە ئەنجامدا سامان دەخنکێت و دوو هاوڕێکەی دیکەی رزگاریان دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب