کوردستانی

وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی سەرما راگەیەندراو

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی سەرما راگەیەندراو
مەودا میدیا-

شارەزایەکی کەشناسی وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی سەرمای راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرما بۆ سفر و ژێر سفری پلەی سەدی نزمبوونەوە لە ئەمڕۆ دووشەممە 3/4/2023 شەپۆلە سەرماکە لە ناوچەکان لاواز دەبێت و تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کە ئەمشەویش بەردەوامی دەبێت و سبەی دەکشێتەوە".

وتی "لە سبەی رۆژی سێشەممە 4/4/2023 شەپۆلێکی گەرما کە لە ئەفریقا سەرچاوەی گرتووە دەگاتە ناوچەکان و پلەکانی گەرما بەپێی کات دەست بەرزبوونەوە دەکات و لە ناوچەکانی گەرمیان دەگاتە 32 پلەی سیلیزی و ناوچەکانی دیکەیش تاوەکو 28 پلەی سلیزی نزیک دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش تاوەکو 26 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە".

وتیشی "ناوبەناو خێرایی با زیاد دەکات بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات ، سەبارەت بە شەپۆلی بارانبارین تاوەکو کاتێکی نادیار هیچ شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەرنەکەوتوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب