کوردستانی

60 خوێندكاری هەڵەبجە بە قاچاخ لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


60 خوێندكاری هەڵەبجە بە قاچاخ لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە لیستێكی بڵاوكردەوە ناوی 60 خوێندكاری تێدایە كە لە ئێران بەشێوەی نایاسایی گەڕاونەتەوە.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە كە وێنەیەكی بە مەودا میدیا دراوە هاتووە "پێویستە ئەو خوێندكارانەی كە بە قاچاخ لە مەرزی مونزەریە گەڕاونەتەوە لە ماوەی 24 كاتژمێردا خۆیان رادەست بكەن تا پشكنینیان بۆ بكرێت".

ئاماژە بەوەشكراوە "ئەگەر ئەو خوێندكارانە خۆیان رادەست نەكەن، لەرێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە رێكار بەرانبەر دەگیرێتەبەرو مۆڵەتی خوێندنیان هەڵدەوەشێتەوە".



Qaiwan
Qaiwan