کوردستانی
لە رووداوێکدا 11 کرێکار برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی رووخانی سەقفی یەکێک لە پرۆژەکانی هەولێر لەکاتی کارکردندا 11کەس برینداربوون کە زۆرینەیان کرێکارن، دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
یوسف کەریم، سەرۆکی لقی هەولێری کرێکارانی کوردستان رایگەیاند "لە پڕۆژەی دروستکردنی بازاڕێکدا لە نزیک شەقامی 120مەتری لەکاتی تێکردنی چیمەنتۆدا ئەمڕۆ دووشەممە 3ی نیسانی 2023 سەقفێک رووخا بەسەر ژمارەیەک کرێکاردا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەکاتی رووداوەکە11کەس لەسەر پڕۆژەکە بوون و بەهۆی ڕووخانی سەقفەکەوە سەرجەمیان برینداربوون".
سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان وتی "بریندارەکان گوازرانەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئێستا مەترسی ژیانیان لەسەر نییە و تەندروستیان باشە".
س.ر