کوردستانی

بڕیارێکی گرنگ لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی گرنگ لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە
مەودا میدیا - رۆژ عدنان
 
 نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان رایدەگەیەنێت بەهۆی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمەوە نرخی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئازاری 2023 ئومێد محەمەد، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم داوای لەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە کرد کە پێشتر سەرژمێرییان بۆ کراوە سەردانی هەولێر بکەن بۆ ئەنجامدانی سۆنەر".
 
ئاماژەشی بەوەکرد "هۆکاری ئەم سۆنەرکردنەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بۆ رەقەمکردنیەتی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمەوە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "لەدوای ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانە رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و بازاڕ جموجوڵی تێکەوتووە".
 
ئەمە لە کاتێکدایە ئاماری ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگاتە نزیکەی 50 هەزار ئۆتۆمبێل و لەماوەی پێشوودا مامەڵەکردن بەم ئۆتۆمبێلانەوە راگیرا بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب