کوردستانی

تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی راگرت
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت چەند گەشتێکی تورکیا بە هۆکارێکی نەزانراو بۆ مانگی نیسان راگیراوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئازاری 2023 دانا محەمەد سەعید، لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لە رێگەی ئیمێلێکەوە ئاگادارکراینەوە بە راگرتنی چەند گەشتێکی وڵاتی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و جەختیشی کردەوە کە هۆکارەکەی نازانین".
 
باسی لەوەشکرد "دوای ئیمێڵەکەی تورکیا لە بەرانبەردا ئێمەش بە ئیمێڵێک وەڵاممان داونەتەوە و چاوەڕێی روونکردنەوەین لەسەر هۆکاری راگرتنی ئەو گەشتانە بۆ شاری سلێمانی".
 
ئەوەشی خستەڕوو "پێشتریش چەند جارێک ئەم بابەتانە روویداوە لەگەڵ وڵاتی تورکیادا و هەر جارێکیش بە هۆکارێکی جیاواز بووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب