کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە داوایەکی رەوای خەڵکی کوردستانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی: یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە داوایەکی رەوای خەڵکی کوردستانە
مەودا میدیا-

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە داوایەکی رەوای خەڵکی کوردستانە، ئاماژەی بەوەشکرد تائێستا 20 لیوای یەکەکانی 70 و 80 گەڕاونەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە داوایەکی رەوای خەڵکی کوردستانە، هەروەها هاوپەیمانیش نایەوێت پێشمەرگەی حزب هەبێت و دەبێت بەرگی حزبایەتی بە تەواوی لەسەر پێشمەرگە لابەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا 20 لیوای یەکەکانی 70 و 80 گەڕاونەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامانجی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دروستکردنی هێزێکی نیشتمانییە".

سەرۆکی هەرێم وتی "پێشمەرگە کەرکوک و بەشێک لە پارێزگای سەڵاحەدینی پاراست و پێشمەرگە شایەنی هەموو پشتیوانییەکە، چونکە هێشتا تیرۆر مەترسییە بۆسەر عیراق".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب