کوردستانی

رەوشی کەشوهەوا بڵاوکرایەوە و پلەکان گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوا بڵاوکرایەوە و پلەکان گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 4ی نیسان و سبەینێ چوار شەممە 5ی نیسانی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی کوردستان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش 1-2 پلە بەرز دەبێتەوە، پلەکانی گەرما لەنێوان 14بۆ 25 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ چوارشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووك و پلەی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ 1-2 پلە بەرز دەبێتەوە، پلەکانی گەرما لە نێوان19بۆ 26پلە دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب