کوردستانی

باندێکی مەترسیدار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێکی مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی چوار کەسی لە قەزای سەیدسادق راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی ویستویانە حەبی رێگەپێنەدراو رەوانەی دەرەوەی وڵات بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق كە چەند تۆمەتبارێك حەبی ڕێگەپێنەدراویان پێیەو بەنیازی گواستنەوەین، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلسی حەساری سەربە بەشی پۆلیسی سەیدسادق چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر 463 كارتۆن حەبی رێگەپێنەدراو كە لە كۆگایەكدا لە ناحیەی زەڕایەن شاردبوویانەوە و ویستبوویان رەوانەی ئێرانی بكەن".

لەئێستادا تۆمەتباران كە سەرجەمیان بەناسنامە كوردن:
- ژ،أ،م  تەمەن 23 ساڵ 
- س،س،ع  تەمەن 36 ساڵ 
- س،س،س   تەمەن 28 ساڵ 
- ه،ر، ج تەمەن 33 ساڵ 

ئاماژە بەوەشکراوە "بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 51ی تەندروستی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب