کوردستانی

مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمیان واژۆکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمیان واژۆکرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی نیسانی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە و رێککەوتنیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان واژۆکرد و بەپێی رێککەوتنەکە بێت جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دەدرێت بە کورد.

مەسرور بارزانی لەدوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند "ئەم رێککەوتنە دەبێتە بنەمایەک بۆ بودجە و نەوت و گاز، رێککەوتنە بۆ هەموو خەڵکی عیراق گرنگە".

سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە دەستبەداری هیچ مافێکی خۆمان نابین و نییەتی ئێمە لە سەرەتاوە هەر رێککەوتن بووە".

هەروەها محەمەد شیاع سودانی وتی "راگرتنی هەناردەکردنی نەوت زیانی بە هەرێمی کوردستان و عیراق گەیاندووە، ئەم رێککەوتنە لەسەر بنەمای راستگۆیی و کاری هاوبەش بووە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەردوولا".

وتیشی "لە یاسای بودجە باس لە پشکی هەرێمی کوردستان کراوە، ئێمە لە خەمی ئەوەداین کورتهێنان لە بودجە زیاتر نەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan