کوردستانی

پارێزەرێک: ئەو کارانەی لە گوندی لوبنانی دەکرێت سنووری تێپەڕاندووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزەرێک: ئەو کارانەی لە گوندی لوبنانی دەکرێت سنووری تێپەڕاندووە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەو کارانەی لە گوندی لوبنانی شاری هەولێر دەکرێت ناڕەزایەتی هاوڵاتییان و پارێزەران و چالاکوانی مەدەنی لێکەوتەوە ئەمڕۆ بۆ جاری 42یەمین یاداشتێکیان ئاراستەی داواکاریی گشتی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی نیسانی 2023 هاوڵاتییان و بەشێک لە چالاکوان و پارێزەرانی شاری هەولێر چوونە داواکاری گشتی سکاڵایان لەسەر گوندی لوبنانی تۆمارکرد و گۆران دیبەگەیی، پارێزەر بە مەودا میدیای رایگەیاند "گوندی لوبنانی لە هەولێر بە خراپی بەکاردەهێندرێت کراوەتە شوێنی بەدڕەوشتی ئەو کارانەی لەوێ دەکرێت سنووری تێپەڕاندووە، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر ناوبانگی شارەکە، ئێمە لاریمان نییە لەوەی کە شوێنی نیشتەجێبوونە، بەڵام رێگە نادەین بۆ کاری خراپ بەکاربێت"

ئاماژەی بەوەکرد "ئەمڕۆ سەردانی داواکاری گشتیمان کرد و بۆ جاری 42یەمین داواکارییەکەی خۆمان بە دەستەی مافی گشتی گەیاند و داوامانکرد سنوورێک بۆ ئەم بەدڕەوشتییە دابنرێت، چونکە ئەمە یاریکردنی بە هەستی تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان".

ئەو پارێزەرە وتی "ئازادی بۆ لەشفرۆشان لە هەولێری پایتەخت هەیە، بەڵام ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان و چالاکوان بوونی نییە، ئەمەش لە داهاتوودا کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ناوبانگی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت شاری هەولێر".

وتیشی "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و داواکاری گشتی سنوورێک بۆ ئەو کارانەی لە گوندی لوبنانی دەکرێت دانەنرێت، ئەوا خەڵکی شاری هەولێر بەرگەی ئەو بێ رەوشتییە ناگرێت، چونکە ئەمە دژی یاسای و کۆمەڵگەیە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب