کوردستانی
زیاتر لە 38 تۆن برنجی نەشیاو لەناوبرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە کە لیژنەکانی چاودێری تەندروستیی سلێمانی دەستیان بەسەر 38 تۆن و 500 کیلۆگرام برنجی خراپبووندا گرتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی نیسانی 2023 بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "لەدرێژەی هەوڵەکان بۆ چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکان و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان و رێگریکردنی لە بەکارهێنانی خۆراک و کاڵای نەشیاو
دەستبەسەر 38 تۆن و 500 کیلۆگرام برنجدا گیرا، بەهۆی هەڵگرتنی لە شوێنێکی نەشیاودا خراپبوو".
ئەوەشخراوەتەڕوو "دوای ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ئەو برنجە دەرکەوت کە شیاو نییە بۆ خواردن، بەهۆیەوە بڕیاردرا بەلەناوبردنی برنجەکە".
س.ر