گشتی

چۆنیەتی ئامادەکردنی پاقلەوە بە گوێز و فستق

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی پاقلەوە بە گوێز و فستق
مەودا میدیا-

پاقلاوە یەکێکە لە شیرینه بەتامەکان، کە دەتوانرێت لە ماڵەوە بەم شێوازەوە ئامادە دەکرێت.

پێداویستییەکان
نانی پاقلاوە، زەیت، گوێز، شەکر، حێلی هاڕاو، شیلەی ئامادەکراو، دەوتوانرێت لەبری گوێز فستق بەکاربهێنرێت.

چۆنیەتی ئامادەکردنی
سەرەتا سینییەک دەهێنین بە زەیت چەوری دەکەین یان نانێک دادەنێین لە ناو سینییەکەدا دوای چەوریەکەینەوە، پاشان نانێکی دیکە دادەنێین، پاشان چەوریدەکەینەوە بەم شێوەیە بەردەوام دەبین تا 18 نان دادەنین، پاشان گوێزەکە ورد دەکەین لەگەڵ شەکر و حێلەکە تێکەڵی دەکەین، دواتر دەیکەینە سەر نانەکان کە دامان نابوو، دواتر بە هەمان شێوەی سەرەتا 10 نانی دیکە دادەنێین، دواتر دەیکەینە فڕنەوە تا ژێرەوەی دەبرژێت، دواتر دەیخەینە بەشی سەرەوەی فڕنەکە بۆ ئەوەی بەشی سەرەوەی ببرژێت، دواتر کە لە فڕنەکە دەرمان هێنا شیلە ئامادەکراوەکە دەکەین بەسەریدا، بەم شێوەیە پاقلاوەکە ئامادە دەبێت دەتوانرێت پێشکەش بکرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن