کوردستانی

دوای 14 رۆژ لە دیارنەمانی تەرمەکەی دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای 14 رۆژ لە دیارنەمانی تەرمەکەی دۆزرایەوە
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
ئەو گەنجەی لەگەڵ دوو هاوڕێیدا بە مەبەستی راوەماسی سەردانی دەریاچەی دەربەندیخانیان کرد و دیارنەما، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
 
ئەمڕۆ  4ی نیسانی 2023 سلێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای 14 رۆژ لە دیار نەمانی سامان عومەر، کە بە مەبەستی راوەماسی سەردانی دەریاچەی دەربەندیخانی کردبوو لەگەڵ دوو هاوڕێیدا، ئەمڕۆ تەرمەکەیمان دۆزییەوە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "تەرمی سامان عومەر لە کاتژمێر 3:30 خولەک لە ناوچەی شەمێران دۆزراوەتەوە، هاوکات هەر ئەو شوێنەیە کە لێی دیارنەمابوو".

باسی لەوەشکرد "لە رۆژی 21ی ئازارەوە ئەم هاوڵاتییە دیار نەماوە و تیمەکانی فریاکەوتن لە هەوڵی دۆزینەوەیدا بوون، بەڵام هیچ سەرەداوێک تاوەکو ئەمڕۆ دەرنەکەوت و خۆشبەختانە ئەمڕۆ تیمەکان توانیان تەرمەکەی بدۆزنەوە".
 
ئەمە لە کاتێکدایە لە رۆژی 21ی ئازاری 2023 سێ هاوڕێ لە وەرزی قەدەغەی راوەماسیدا سەردانی دەریاچەی دەربەندیخان دەکەن و دوو لەو هاوڕێیانە هەڵدێن و دواتر دەستگیر دەکرێن، یەکێکی دیکەیان کە ناوی سامان عومەرە دەکەوێتە ناو دەریاچەکەوە و بۆ ماوەی 14 رۆژە بێسەروشوێنە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب