کوردستانی
مشکی تۆپی و قالۆنچە لە فڕنێکی سەموندا دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستییەوە فڕنی سەمونی قەیوانمان داخست و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ 4ی نیسانی 2023 قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "لهلایهن لیژنە هاوبەشەکانهوه فڕنی سەمونی قەیوانمان داخست بەهۆی پابەند نەبوونییەوە بە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستیی و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی فڕنی سەمونی قەیوان داخرا بەهۆی بوونی مشکی تۆپیو و قالۆنچەوە لەناو فڕنەکەدا، سەرجەم ئەو ئامێرانش کە سەمونی پێ دروست دەکرا ژەنگ دایپۆشیبوو".
ر.ع