کوردستانی

وەزارەتی خوێنـدنی باڵا خوێندنی ماستەری کرد بە خۆڕایی

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی خوێنـدنی باڵا خوێندنی ماستەری کرد بە خۆڕایی
مەودا میدیا -
 
ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا، چەند بڕیارێکى گرنگى لە بەرژەوەندیی خوازیارانى خوێندنى باڵا دەرکرد و بریاریدا یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان کە دانەمەزراون، لە تەواوى کرێى خوێندنى ساڵانە بەڕێژەى (%100) ببەخشێت.
 
ئەمڕۆ سێشەمە 4ی نیسانی 2023 د. ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی رایگەیاند "سەرۆکی زانکۆکان راسپێردراون کە پێویستە هەمووان بەیەکەوە وەک یەک تیم کار بکەن بۆ سەرخستنى ئەم پرۆسە ئەکادیمییە و چەسپاندنى بنەماکانى (شەفافیەت، دادپەروەرى، هەلى یەکسان) لە پڕۆسەکەدا. هەروەها پێشکەشکاران دڵنیا دەکەینەوە کە بە وردى چاودێرى پرۆسەکە دەکرێت تاوەکو پێشکەشکاران مافیان نەخورێت و جیاوازى نەکرێت لە نێوایاندا".
 
ئەوەشی خستەڕوو "یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کە دانەمەزراون، لە تەواوى کرێى خوێندنى ساڵانە بەڕێژەى (%100) دەبەخشرێن ئەگەر هاتوو لە خوێندنى ماستەر لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2023-2024 وەرگیران".
 
باسی لەوەشکرد "کەسوکارى پلە 1ى شەهیدان و ئەنفالکراونى هەرێمى کوردستان لە کاتى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2023-2024، کورسى خوێندنیان لە دەرەوەى پلان بۆ تەرخان دەکرێت بە مەرجى دەرچوون لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى، هەروەها لەکاتى دەرچوون و وەرگیرانیان لە خوێندن، ناوبراوان مۆڵەتى خوێندنیان لە دەرەوەى پلانى پەسەندکراو پێ دەدرێت و ناچنە کێبڕکێى پلانى مۆڵەتى خوێندن لە سەرجەم دامودەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى".
 
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "نابینایان بە ڕێژەى %100 لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت، لە کاتى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2023-2024، کورسى خوێندنیان لە دەرەوەى پلانى پەسەندکراو بۆ تەرخان دەکرێت بە مەرجى دەرچوون لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى".
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب