کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -رۆژ عەدنان
وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایدەگەیەنێت بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل، منداڵێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بوونە قوربانی.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی نیسانی 2022 لەسەر شەقامی سەرەکی دهۆک بۆ قەزای شێخان لە نزیک گەلی دێرکێ رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا لە جۆرەکانی پیکاب و ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیتا و تۆیۆتا کرۆلا".
وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەکرد "لە ئەنجامی رووداوەکە منداڵێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون".