کوردستانی

دكتۆر میران محەمەد دەست لە كاری پەرلەمانتاری دەكێشێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دكتۆر میران محەمەد دەست لە كاری پەرلەمانتاری دەكێشێتەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرپرسی مەكتەبەكان دیاریكرا، میران محەمەد، وەك بەرپرسی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان دەستنیشانكرا.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەوانەی پلەی حكومییان هەیە دوای ئەوەی پۆستی حزبییان وەرگرت دەبێت دەست لەكاری حكومی وەربدەن.

رێزان شێخ دلێر، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەگەڵ دەستلەكاركێشانەوەی دكتۆر میران محەمەد، لە ئەندامیەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەپێی ریزبەندی دەنگەكان من دەبمە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".

ئەوەشی خستەڕوو "لە چەند رۆژی داهاتوودا رێكارەكانی دەستلەكار وەردانی دكتۆر میران محەمەد جێبەجێ دەكرێت و دواتر دەستبەكاردەبم وەك ئەندام ئەنجومەن".

بەپێی ریزبەندی ژمارەی دەنگەكان، رێزان شێخ دلێر، زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە لەناو ئەو كاندیدانەی كە دەرنەچووبوون لە هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایاری 2018 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان