کوردستانی

لەم ناوچانە باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچانە باران دەبارێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی نیسان و سبەینێ پێنجشەممە 6ی نیسانی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێک شوێن بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لە دوانیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان  نمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەرزدەبێتەوە بەجۆرێک، پلەکانی گەرما لەنێوان 18بۆ 28 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و بە پێچەوانەی ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دادەبەزن بەجۆرێک، پلەکانی گەرما لە نێوان 20 بۆ 26 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب