کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سێ تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی نیسانی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بەپێی ئەو کارنامەیە بێت کە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوەکە ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت:
بەپێی ئەو کارنامەیە بێت کە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوەکە ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت:
- بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دەرەنجامی سەردان و گفتوگۆکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغدا دەخرێتە ڕوو.
- بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی.
- بابەتی بەرزیی نرخی کاڵا و پێداویستییەکان لە بازاڕ، وێڕای دابەزینی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.
س.ر
س.ر