کوردستانی

لە سلێمانی قەیرانی دەرمانە و تەندروستیی هەرێمیش دەرمان رەوانەی تورکیا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی قەیرانی دەرمانە و تەندروستیی هەرێمیش دەرمان رەوانەی تورکیا دەکات
مەودا میدیا-

لە کاتێکدا لە سلێمانی قەیرانی دەرمان هەیە ئەمڕۆ وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە 50 تۆن دەرمان و پێداویستیی پزیشکی وەک هاوکاری دەنێرێت بۆ وڵاتی تورکیا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی نیسانی 2023 وەزیری د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەسەر داواکاری تورکیا کە لە رێگەی کونسوڵی گشتیی وڵاتەکە داوایانکرد هاوکاری و پێوێستی پزیشکییان پێشکەشبکەین".

وەزیری تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە بڕی 50 تۆن هاوکاریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکیمان ئامادەکردووە و رەوانەی وڵاتی تورکیای دەکەین".

ئەم هەڵوێستەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە 4ی نیسانی 2023 د، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند "لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە  و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەرمان نەماوە و قەیران سەریهەڵداوە، زۆرێک لە نەخۆشخانەکان بەهۆی کەمی دەرمانەوە دەناڵێنن، یەکێک لەوانە نەخۆشخانەی هیوایە کا کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب