کوردستانی

نرخی مریشک لە بازاڕەکاندا دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی مریشک لە بازاڕەکاندا دادەبەزێت
مەودا میدیا- سۆزیار سۆران

ماوەی چەند رۆژێكە نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و وتەبێژی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی هۆكارەكەی ئاشكرادەكات و دەڵێت "ئەم نرخە کاتییە".

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی نیسانی 2023 نازم عەوبدوڵڵا، وتەبێژی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی  بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشك دەگەڕێتەوە بۆ  ئەوەی کە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان جوچکەکانیان ناکەنەوە ناو هۆڵەکانی خۆیان و گرانبوونی نرخی پێداویستییەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر بە تایبەت مریشك".

هەروەها وتی "لە ئێستادا خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان تووشی زەرە و زیانێکی زۆر بوونەتەوە کە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان جوچکەکانیان ناکەنە ناو هۆڵەکانەوە بۆ ئەوەی زیاتر تووشی زەرەر و زیانی زیاتر نەبن".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "لە جەژنی قوربانەوە تا 20 رۆژ لەمەوپێش نرخی یەک کیلۆ مریشکی زیندوو بە سێ هەزار و 250 بۆ دوو هەزار دینار بووە کە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان بە زەرەر دەیان فرۆشتەوە".

وتیشی "لەئێستادا نرخی مریشکی زیندوو لە قاعەکان بە سێ هەزار بۆ چوار هەزار دینار دەفرۆشرێت، بۆیە لە دەرەوە بە نرخی بەرزتر بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێتەوە، بەڵام بەرزبوونەوەی ئەم نرخە کاتییە و تا هەفتەی داهاتوو ئەم نرخە دادەبەزێت".

جێگەی باسە لەئێستادا لە تەواوی شارەكانی هەرێمی كوردستان، نرخی یەك كیلۆ مریشكی زیندوو گەیشتووەتە نزیكەی چوار هەزار بۆ چوار هەزار و 600 دینار.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب